دژ بە پارێزبەندیی دەسەڵاتدارێتی و لە هاوپشتی لەگەڵ گێڕەرەوەکانی دۆسیەی گێچەڵی سێکسیی
Das Problem
داخوازی گشتیی: دژ بە پارێزبەندیی دەسەڵاتدارێتی، هەڕەشەی ئەمنی و لە هاوپشتی لەگەڵ گێڕەرەوەکانی دۆسیەی گێچەڵی سێکسیی جەماڵ محەمەدی
بۆ: کۆمەڵگەی سەربەخۆی ئەکادیمی ، ئەنجومەنی خوێندکاران، ئەنجومەنی زانستی خوێندکاران، بزووتنەوەی فێمێنیستی و ژنان، دامەزراوە مەدەنییەکان و ڕای گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئێمە، ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندکاران، مامۆستایان، توێژەرانی سەربەخۆ و چالاکوانانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم داخوازییە بە مەبەستی هاوپشتی لەگەڵ گێڕەرەوەکانی دۆسیەی جەماڵ محەمەدی (ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆی کوردستان) و لە دژی پارێزراوی و دەستڕۆیشتوویی کەسانی خاوەن دەسەڵات، واژۆ دەکەین. ئەم دۆسیەیە دوای ئەوە هات کە کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کچ، بێدەنگییان شکاند و سکاڵایەکی بەکۆمەڵیان لەسەر گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسیی ئەم مامۆستایە بۆ سەر خۆیان تۆمار کرد. ئەگەرچی دۆسیەکە لە قۆناغی سەرەتاییدا و بەپێی بەڵگە و دۆکیۆمێنتە بەردەستەکان، بووە هۆی دەرکردنی ناوبراو لە زانکۆ، بەڵام لە قۆناغی پێداچوونەوەدا بڕیارەکە هەڵوەشێندرایەوە و حوکمی گەڕانەوەی بۆ دەرکرا. له بارودۆخێکدا که دەزگا فەرمییەکان لە پاڵپشتیکردنی کاریگەر و یاسایی بۆ دووچاربووانی ئازاری سێکسی و دڵنیاکردنەوەی مافی دادخوازیی ئەوان بێ توانا ماونەتەوە، کۆمەڵگا مافی هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئازاردراوان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی زیان، دادخوازی لە ڕێگەی ڕێکارە ناڕەسمی و کۆمەڵایەتییەکانەوە بەدوابگرێت. لەبەر ئەوە، ئامانجی ئەم داخوازییە گشتییە، زۆرتر لە میکانیزمە فەرمییەکانی داخوازی، هەوڵێکە بۆ داکۆکی لە دادپەروەری بۆ ڕزگاربووانی ئەم توندوتیژیی و ئازارە. ئەمەش لە ڕێگەی دروستکردنی هاوپشتیی کۆمەڵایەتی بۆ بەرپرسیارکردنی دەستدرێژیکەر لە بەرامبەر کۆمەڵگە، کۆتاییهێنان بە پارێزراویی کەسانی خاوەن دەسەڵات و پاڵپشتیی بەکۆمەڵ لە دەنگی گێڕەرەوەکان مسۆگەر دەبێت. ئێمە لەگەڵ ئەوەی کە هاوکات ئاگادارین کە لەم نێوەدا پەیوەندییە پیاوسالارانەکان و کێبەرکێ لەسەر دەسەڵات کە لەم پەیوەندەو لەسەر ئەم کەیسە هاتووەتە ئاراوە، ڕەنگە هەندێک جار بتوانێت بە قازانجی ئازاردیتووان بێت، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەنگی ئەو ژنانەی ئازاریان دیتووە، دوور لە هەر ململانێیەک، دەنگێکی سەربەخۆی داخوازییە. هەر بۆیە، ئێمە لە پاڵپشتیی هەموو چالاکوانان و ئەندامانی زانکۆ پێشوازی دەکەین. بەڵام ڕێگە نادەین پرۆسەی داخوازی بکەوێتە ئاستی ناکۆکییە کەسییەکان، حیسابپاککردنەوە یان کێشەی کەسانێک کە سەرەڕای ئاگاداری لەم ئازارانە ساڵانێکی زۆر بێدەنگ بوون و بە کەمتەرخەمی بەلایدا تێپەڕیون.
لەم دۆسیەیەدا، کێشەی سەرەکی بەکارهێنانی نابەجێی دەسەڵاتە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر جەستە و ژیانی خوێندکارانی ژن و هەروەها بۆ خۆدەربازکردن لە وەڵامدانەوە و بەرپرسیارەتی، دەسەڵاتێک کە سەرچاوەکەی پیاوبوون و مامۆستابوونە لەناو دامەزراوەی زانکۆدا.جگە لە بەکارهێنانی نادروستی پێگەی دەسەڵات بۆ ئازار و گێچەڵی سێکسی بەرامبەر خوێندکارانی ژن، زۆربەی گێڕانەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو مامۆستایە پێگەی دامەزراوەیی خۆی بۆ پێشێلکردنی ماف و کەرامەتی خوێندکاران، سەرکوتکردنی چالاکیی خوێندکاران و ئەمنییکردنی داواکاریی مافە نەتەوەییەکانی خوێندکارانی کورد لەوانە مافی قسەکردن و خوێندن بە زمانی دایکی بەکار هێناوە.کۆتاییهێنان بە بازنەی بەکارهێنانی نابەجێی پێگەی زانکۆیی و نەبوونی بەرپرسیارەتی لە زانکۆدا، پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لەو پێکهاتانەدا هەیە کە ڕێگە بۆ ڕوودان و بەردەوامبوونی ئازار و خۆدەربازکردن لە بەرپرسیارەتی خۆش دەکەن. ئێمە باوەڕمان وایە کە فەزای زانکۆ تەنیا لەلایەن پێکهاتە دژەژنەکانەوە نابێت، بەڵکو بێدەنگی و کەمتەرخەمی لەلایەن ئەندامانی زانکۆ و کۆمەڵگەوە، دووبارە بەرهەمی دێننەوە. هەر بۆیە، ئێمە پێمان وایە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە پێویستی بە بەشداریی چالاکی خوێندکاران و مامۆستایانی هۆشیار، هەروەها چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان و چالاکوانانی مەدەنی هەیە، تاوەکوو زانکۆ ببێتە دامەزراوەیەکی بەرپەرس کە ئاسایش، کەرامەت و مافی هەبوونی ژینگەیەکی دوور لە توندوتیژی بۆ هەموو خوێندکاران (بە تایبەتی ژنان) دابین بکات و لە بەرامبەر هەر جۆرە ئازار و بەکارهێنانی نادروستی دەسەڵاتدا وەڵامدەر بێت.لەسەر ئەم بنەمایە، ئاراستەی داواکارییەکانی ئێمە هەموو ئەو کەسانەن کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە دروستکردن، پاراستن یان گۆڕینی فەزای زانکۆدا ڕۆڵیان هەیە؛ لە مامۆستایانی سەربەخۆ و خوێندکارانەوە بگرە تا ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی، تاوەکوو بە بەرپرسیاریەتی هاوبەشەوە لە بەرامبەر ئازار و بێدەنگیدا بوەستنەوە و بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ئەمن، دادپەروەرانە و دوور لە توندووتیژی هەوڵ بدەن. ئێمە لەم داواکارییانەی خوارەوەدا داوای هەنگاوی خێرا، کاریگەر و ڕوون لەو کەسانە دەکەین:
• بایکۆتی ئەکادیمی و دوورخستنەوەی کۆمەڵایەتیی ئازاردەر: لە خوێندکاران، مامۆستایان، دامەزراوە ئەکادیمییەکان، هەروەها بڵاوکەرەوە و فرۆشیارانی کتێب داوا دەکەین هەموو جۆرە بەشدارییەک لە پۆلەکانی جەماڵ محەمەدی، بانگهێشتکردنی بۆ کۆڕ و کۆنفرانسەکان، بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی کتێبەکانی و هاوکاریی پرۆژەیی لەگەڵیدا ، تا کاتی وەئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتی و وەدیهاتنی دادپەروەری ، بوەستێنن.
• دروستکردنی تۆڕی سەربەخۆی پشتیوانی: بۆ پشتیوانیکردن لە گێڕەرەوەکان، سکاڵاکەران، شایەتحاڵان و پاراستنیان لە هەر جۆرە هەڕەشە، ترساندن و تۆڵەسەندنەوەیەک لەلایەن ئازاردەرەوە، داوای پێکهێنانی تۆڕی سەربەخۆی یاسایی، دەروونناسی و کۆمەڵایەتی دەکەین.
• سەندنی شەرعییەتی ئەخلاقی و زانستی لە ئازاردەر: داواکارین لە بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوە، خۆبێبەریکردن و شەرعییەتدان بە مامۆستای ئازاردەر، بوەستنەوە. چونکە نە سەرمایەی زانستی و نە ناسنامەی نەتەوەیی هیچ کەسێک نابێت ببێتە ئامرازێک بۆ شاردنەوەی ئازار، بێبەهاکردنی گێڕانەوەکان یان پارێزبەندی بۆ ئازاردەران.
• باسکردنی گشتی و کۆتاییهێنان بە بێدەنگی: داواکارین بێدەنگی سەبارەت بە گێڕانەوەی ئازارەکان بشکێندرێت و پشتیوانی لە دەنگی گێڕەرەوەکان بکرێت. کۆتاییهێنان بە بێدەنگی هەنگاوێکی پێویستە بۆ شکاندنی ئەو بازنەیەی کە لە ڕێگەی نکۆڵیکردن، شاردنەوە و کەمتەرخەمییەوە دەرفەتی بەردەوامبوونی ئازار دەڕەخسێنێت.
ئێمە، واژۆکەرانی ئەم داخوازییە، وەستانەوە لە بەرامبەر ئازار و بێدەنگیدا بە بەرپرسیارەتیی کۆمەڵایەتیی خۆمان دەزانین و تا دادپەروەری جێگیر نەبێت، لەگەڵ گێڕەرەوەکان و سکاڵاکارانی ئەم دۆسیەیەدا دەست لە ناو دەست دەمێنینەوە.
واژۆکەرانی ئەم داخوازییە:
- Hawarî Jinan
- Hengaw Organization for Human Rights
- PELKEZÊRÎNE (Kurdistan LGBTIQ+ Community)
- RêMa
- Tawar Collective
-
گرووپی کوییری دانیشتوانی تۆرۆنتۆ
دادخواست عمومی: عليه مصونيت قدرت، حاشیهی امن آزارگران و در همبستگی با راويان آزار جنسی در پرونده جمال محمدی
به: جامعه دانشگاهی مستقل، شوراهای صنفی دانشجویان، انجمن های علمی دانشجویی، جنبشهای زنان، نهادهای مدنی و افکار عمومی در روژهلات کوردستان
ما، جمعی از زنان کنشگر، دانشجویان، استادان و پژوهشگران مستقل و فعالان مدنی روژهلات کردستان، این دادخواست را در همبستگی با شاکیان و راویان پرونده جمال محمدی، عضو هیئت علمی گروه جامعهشناسی دانشگاه کردستان، و در اعتراض به مصونیت و برخورداری افراد صاحبقدرت از حمایت و نفوذ، امضا میکنیم.اين پرونده پس از روايتها و شکايت جمعي از دانشجويان زن مبني بر آزار و تعرض جنسي توسط استاد نامبرده شکل گرفت و در مرحله بدوي، با استناد به شواهد و مستندات موجود، به صدور حکم اخراج او انجاميد؛ اما در مرحله تجديدنظر، اين رأي نقض و حکم بازگشت وي به دانشگاه صادر شد. در شرایطی که نهادهای رسمی از حمایت مؤثر و قانونی از بازماندگان آزار جنسی و تضمین حق دادخواهی آنان ناتوان ماندهاند، جامعه حق دارد برای حمایت از آزاردیدگان و جلوگیری از تکرار آسیب، دادخواهی را از خلال ساز و کارهای غیررسمی و جمعی دنبال کند.از این رو، هدف این دادخواست عمومی، پیگیری عدالت برای بازماندگان آزار، فراتر از سازوکارهای رسمی دادخواهی است; از طریق ایجاد همبستگی اجتماعی برای پاسخگو کردن آزارگر در مقابل جامعه، پایاندادن به مصونیت او و حمایت جمعی از صدای شاکیان و راویان.ما با آگاهی از اینکه مناسبات مردسالارانه و نابرابریهای نهفته در روابط قدرت، در برخی موقعیتها ممکن است به سود آزاردیدگان عمل کنند، تأکید میکنیم که صدای آنان مستقل از هرگونه منازعه و ملاحظه دیگری، صدایی مستقل و حامل دادخواهی است. از همین رو، از حمایت همه ذینفعان، کنشگران و اعضای جامعه دانشگاهی استقبال میکنیم؛ اما اجازه نمیدهیم مسیر دادخواهی به اختلافات شخصی، تسویهحسابها یا منازعات درونگروهی کسانی تقلیل یابد که سالها از روایت آزاردیدگان آگاه بودهاند، اما در برابر رنج آنان سکوت کرده و بیتفاوت از کنار آن گذشتهاند.
در این پرونده، مسئله سوءاستفاده جمال محمدی از موقعیت برتر خود در مناسبات قدرت برای تعرض به بدن و زندگی دانشجویان زن و همچنین برای ساختن حاشیه ای امن و عدم پاسخگویی است؛ قدرتی که هم از مرد بودن و هم از استاد بودن در یک نظام سلسلهمراتبی نشأت میگیرد.علاوه بر سوء استفاده از موقعیت قدرت برای آزار و تعرض جنسی به دانشجویان زن، روایتهای متعدد حاکی از آن است که استاد نامبرده از جایگاه نهادی خود برای نقض حقوق و کرامت دانشجویان، قلع و قمع فعالیت های صنفی و انجمنی دانشجویی، و امنیتی کردن مطالبه حقوق ملی از سوی دانشجویان کورد، از جمله حق تکلم و آموزش به زبان مادری، و همچنین برای مصون ماندن از پاسخگویی در برابر همه اینها سوء استفاده کرده است. پایان دادن به این چرخهی سوء استفاده از جایگاه دانشگاهی و فقدان پاسخگویی ، نیازمند دگرگونی بنیادین در ساختارها و مناسباتی است که امکان وقوع ، تداوم و مصونیت از پاسخگویی را فراهم میسازند. ما باور داریم که فضای دانشگاه تنها از سوی ساختارهای زنستیز حاکم بر آن شکل نمیگیرد، بلکه از پایین نیز از طریق سکوت یا اعتراض، بیتفاوتی یا همبستگی اعضای آن و کل جامعه نیز بازتولید میشود. از همین رو، از نگاه ما تغییر واقعی نیازمند مشارکت فعال دانشجویان و استادان آگاه و همچنین کنشگران زنان و فعالان مدنی است تا دانشگاه بتواند به نهادی مسئول بدل شود؛ نهادی که امنیت، کرامت و حق برخورداری از محیطی عاری از خشونت را برای همه دانشجویان، بهویژه زنان، تضمین کرده و در برابر هرگونه آزار و سوءاستفاده از قدرت پاسخگو باشد. بر همین اساس، مخاطب ما همه کسانی هستند که بهطور مستقیم یا غیرمستقیم در ساختن، حفظ یا تغییر فضای دانشگاه نقش دارند؛ از استادان مستقل و دانشجویان گرفته تا اعضای جامعه مدنی، تا با مسئولیتپذیری جمعی در برابر آزار، سکوت و مصونیتسازی ایستادگی کرده و برای ایجاد فضایی امن، عادلانه و عاری از خشونت تلاش کنند. از همین رو، ما خواستار اتخاذ اقدامات فوری، مؤثر و شفاف از سوی آنان در زمینههای زیر هستیم:
· تحریم آکادمیک و طرد اجتماعی آزارگر: از دانشجویان، استادان، نهادهای دانشگاهی، و ناشران و فروشندگان کتاب میخواهیم هرگونه حضور در کلاس، دعوت برای نشست و کنفرانس، انتشار و فروش کتاب، و همکاری در انجام پروژههای مرتبط با جمال محمدی را تا تحقق پاسخگویی و عدالت متوقف کنند.
· ایجاد شبکههای مستقل حمایتی: خواهان شکلگیری شبکههای مستقل حقوقی، روانشناختی و اجتماعی برای حمایت از راویان و شاکیان و شاهدان و حفاظت از آنان در برابر تهدید، ارعاب و اقدامات تلافیجویانه از سوی آزارگر هستیم.
· سلب مشروعیت اخلاقی و علمی از آزارگر: خواهان ایستادگی در برابر هرگونه تلاش برای عادیسازی، تطهیر یا مشروعیتبخشی به استاد آزارگر هستیم؛ چراکه سرمایه علمی و هویت ملی هیچ فردی نباید به ابزاری برای پنهانکردن آزار، بیاعتبارسازی روایتهای آزاردیدگان و تداوم مصونیت آزارگران تبدیل شود.
· افشاگری عمومی و پایان دادن به سکوت: خواستار شکستن سکوت موجود پیرامون روایتگری و حمایت از شنیده شدن صدای راویان هستیم. پایان دادن به سکوت، گامی ضروری برای شکستن چرخهای است که از طریق انکار، پنهانکاری و بیاعتنایی، امکان تداوم آزار و مصونیت آزارگران را ایجاد میکند.
ما، امضاکنندگان این دادخواست، ایستادگی در برابر آزار، سکوت و مصونیتسازی را مسئولیت جمعی خود دانسته و ضمن اعلام همبستگی با راویان و شاکیان، تا رفع مصونیت استاد آزارگر و برقراری عدالت در کنار آنان میایستیم.
امضاکنندگان این دادخواست:

- گرووپی کوییری دانیشتوانی تۆرۆنتۆ
84

Neuigkeiten zur Petition
Diese Petition teilen
Petition am 10. August 2026 erstellt