
Bestun OMER SALEHErbil, Iraq
Apr 26, 2018
کێ هەیە نەیەوێت لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردنی سەندیکا ئەنجام بدرێت؟
کێ هەیە نەیەوێت سەندیکا بێلایەن بێت لە سیاسەت و حیزبایەتی؟
کێ هەیە نەیەوێت سەندیکا تەنها نوێنەرایەتی بەرژەوەندی پزیشکان بکات؟
کێ هەیە بەم حاڵەی ئێستای بارودۆخی پزیشکان و بارودۆخی سەندیکاکەیان رازی بێت؟
ئەگەر هەیە پێم بڵێن. ئەگەر نا بەشداری بکەن لە بەرزکردنەوەی ئەم داواکارییە رەوایە. تاکو ئێستا زیاتر لە حەفتا پزیشک خۆیان کردووە بە خاوەنی ئەم داواکارییە. تاکو هەفتەی ئاییندە بەردەوام دەبین بە نیازی گەیشتنی ناوەکان بە زیاتر لە سەد کەس. هیوادارم بەڕێزان لە سەندیکا زوو بەدەم داواکارییەکەوە بێن. ئەگەر پزیشکان بەرژەوەندی خۆشیان نەزانن، یان بێئومێد بن یان بە گومان بن لە هەر هەوڵێک و متمانەیان بە کەس نەمابێت، با بزانن کە ئەوان دەتوانن پێشەنگ بن و پزیشکان بەرەو بارودۆخێکی پیشەیی-کۆمەڵایەتی باشتر بەرن. با دڵنیا بن پزیشکان بەم دۆخە رازی نین.
Copy link
WhatsApp
Facebook
Nextdoor
Email
X