دەستلەکارکێشانەوەی نەقیب و ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی کوردستان

0 have signed. Let’s get to 100!


بەڕێزان نەقیب و ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی کوردستان و سەندیکای پزیشکانی پارێزگاکان،

ئێوە دەزانن کە دەمێکە  ئێوە لە رووی شەرعییەوە نوێنەری پزیشکان نەماون. دەزانن پزیشکان زۆربەی زۆری سەندیکایەکی نوێیان دەوێت لە رێگەی هەڵبژاردنێکی دیکەوە کە تاکە رێگای شەرعییە بۆ دیاریکردنی ئەندامان و نەقیبانی سەندیکا. زۆرێک لە ئێوە لەو رێگا شەرعییەوە نەبوونەتە ئەندامی سەندیکا بەڵکو لە لایەن ئەو حیزب و ئەو حیزبەوە دەستنیشان کراون بۆ ئەندامێتی. باش دەزانن ئەو میکانیزمە هیچ شەرعییەتێکی یاسایی و ئەخلاقی نییە. رازی بوونی ئێوە بەو میکانیزمە لە بارودۆخێکدا بۆ دروست نەبوونی فەراغ مەعزور بووە ئەگەر لە نیازێکی پاکەوە و دوور لە خۆپەرستی بووبێت بە مەرجێک بە پیر داوای پزیشکانەوە بێن کە داوای هەڵبژاردن و رێکخستنەوەی سەندیکاتان لێ دەکەن. ئەوەی ئێستا هەیە حیزب رێگەی لە هەڵبژاردنی سەندیکا گرتووە و ئێوەش یاریدەدەری ئەو غەدر و تەعەددایەی دوو حیزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکەن بەسەر پزیشکانەوە. سەردانی حیزب دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ئەمر و رێنمایی سەبارەت بە کاروباری سەندیکا کە ئەمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەخلاقی پزیشکی ناگونجێت کە ئێوە سوێندتان خواردووە پابەند بن؛ لەگەڵ گیانی هاوپیشەیی ناگونجێت و بە خیانەتێک حیسابە کە راز و نهێنی پزیشکان لە پزیشکان دەشارنەوە و بۆ حیزبێکی ئاشکرا دەکەن. دوای ئەوەی لە داوای رەوا و مەدەنی پزیشکانی کوردستان کە هاوشانی توێژە پیشەوەرەکانی دی هاتبوونە سەرجادە بۆ داوای مافی خۆیان و موچەی شایستە، ئێوە نەتان توانی رۆڵی خۆتان بگێڕن وەک نوێنەری پزیشکان، پزیشکان گەیشتنە ئەو قەناعەتەی کە ئێوە هیچی دیکە جێگەی ئومێد نین بۆ گەڕاندنەوەی سەندیکا بۆ ئاستی رۆڵگێڕانی کاریگەری خۆی و نوێنەرایەتی دڵسۆزانەی پزیشکان و هاوخەمیکردنیان لە دەرد و گرفتەکانیاندا. بۆیە داواتان لێ دەکەین بە زووترین کات و بە ئاشکرا و بە رەسمی دەست لەکاربکێشنەوە و چی دیکە رووی خۆتان لە لای پزیشکان ناشیرین مەکەن بۆ حیزب و سیاسییەکان و بۆ بەرژەوەندی خۆتان. بە پێچەوانەوە ئەوە وەک مێژوویەکی رەش لە دۆسیەتان تۆمار دەکرێت و پزیشکان ماف بە خۆیان دەدەن کە نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بە شێوازی دیکە لە ئێوە بستێننەوە یان دایمەزرێنن.

ئیمزا، پزیشکانی کوردستان

٢٤ی ٤ی ٢٠١٨



Today: Bestun is counting on you

Bestun OMER SALEH needs your help with “دەستلەکارکێشانەوەی نەقیب و ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی کوردستان”. Join Bestun and 37 supporters today.