Petition updateدەستلەکارکێشانەوەی نەقیب و ئەندامانی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
تکایە هاوپیشە نزیکەکانتان ئاگادار بکەنەوە

Bestun OMER SALEHErbil, Iraq
Apr 25, 2018
سڵاو هاوپیشە بەڕێزەکانم،
تاکو ئێستا زیاتر لە پەنجا پزیشک ئیمزای ئەم داواکارییەیان کردووە. تکا دەکەم پزیشکانی هاوپیشەی نزیک خۆتان ئاگادار بکەنەوە لەم بابەتە و هانیان بدەن کە ئیمزا بکەن. تاکو ئیمزا زیاتر بێت، فشاری مەعنەوی زیاتر دروست دەکات لەسەر سەندیکا کە داواکارییەکەمان قبوڵ بکەن و دەست لە کار بکێشنەوە. بێئومێدی لەگەڵ ژیان ناگونجێت. تاکە رێگا شێوازی مەدەنییە کە لە رێگەی ماف و داواکارییەکانمان بە دەست بهێنین. هیوادارم بە گوڕەوە هەوڵێک بۆ سەرخستنی ئەم هەڵمەتە مەدەنییە بدەن. لە گەڵ رێز و حورمەتم،
Copy link
WhatsApp
Facebook
Nextdoor
Email
X