لە دژی هەڵگیرسانی شەڕ و سوکایەتیکردن بە ژنان و ژنانی تێکۆشەر

لە دژی هەڵگیرسانی شەڕ و سوکایەتیکردن بە ژنان و ژنانی تێکۆشەر

0 haben unterschrieben. Nächstes Ziel: 100.
Bei 100 Unterschriften wird die Petition mit höherer Wahrscheinlichkeit in den Empfehlungen gelistet!
H H hat diese Petition an ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز und gestartet.

نامەیەک بۆ/ ڕای گشتی
پارتی دیموکراتی کوردستان هەنگاوێکی مەترسیداری ناوە بە بردنە پێشەوەی سیاسەتە داگیرکاری و فراونخوازییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشوری کوردستان، ماوەیەکە هێزێکی زۆری کۆ کردۆتەوە و پێشرەوی بۆ شەڕێکی ماڵوێرانکەر دەکات لە بەرامبەر گەریلا لە هەرێمەکانی گارە، حەفتانین و مەتینا. وێرای ئەوەی زۆربەی زۆری خەلکی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی تر لە دژی ئەو شەڕەن بەڵام خەریکە پێشمەرگە لە شەڕێکی ماڵوێرانکەرەوە دەگلێنن. بە کوتانی دەهۆڵی شەرەوە ناوەستن لە راگەیاندنەکانی خۆیانەوە بەڵکو هەر سەکۆیەکیان بۆ بڕەخسێ لە دژی گەریلا کین و نەفرەتی خۆیان و ناوە بەناوە نایشارنەوە کە چەند پیاوسالارانە و بێ پەروایانە سوکایەتی بە ژنانی گەریلا دەکەن.
لێدوانی مامۆستایەکی زانکۆ کە راستەوخۆ نوینەرایەتی ئەو زهنیەتە کۆنەپەرستیە دەکات زۆر بێشەرمانە دەڵێت "پەکەکە هیچ نیە و زەعیفن، نیوەشیان ئافرەتن.." نیشانەی ئەوپەڕی داڕمانی مۆرالییە. ئەرکی ژنان، ئازادیخوازان و تەواوی کۆمەڵگەی کوردستانە بە ژن و پیاوەوە کە نەهێڵن هیچ کەس جورئەت بکات بێڕێزی بە شکۆی بەرزی شەڕڤانانی ژن بکات لە کاتێدا کە گەریلا بەژن و پیاوەوە لەپێناو ئازادی و بەهاکانی دیموکراتی و پێکەوەژیان چەندین داستانی سەرکەوتویان تۆمار کردووە، بوونی هیزی ژنان لەم بەرەنگاری و بەرخۆدانەدا ناسنامەو جیاکەرەوی ئەو خەباتەیە لە تەواوی حیزب هێزە سیاسیەکانی تری ناوچەکە، ئەم شانازییە نەک تەنیا بۆ کوردستان بەڵکو لە تەواوی جیهان دا بۆتە مایەی ئومێد و دەنگدانەوە.
ئێمە وەک دەستپێشخەری ژنانی باشور لە دەرەوەی وڵات داوا دەکەین واژۆ بکەن لەسەر ئەم ڕاگەیاندنەمان لە دژی ئەو لیدوانە شەرمهێنەرەی بەناو مامۆستای زانکۆ ڕێبین سەلام لە کەناڵی ئێن ئاڕ تیەوە داویەتی:
٤/١١/٢٠٢٠

0 haben unterschrieben. Nächstes Ziel: 100.
Bei 100 Unterschriften wird die Petition mit höherer Wahrscheinlichkeit in den Empfehlungen gelistet!